فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نرخی زێڕ و دۆلار لە ئێران بۆ جارێکی تر لە ماوەیەکی کوردتدا ڕیکۆردی نوێی تۆمار کرد
چوارشەممە ۱۵-۰۱-۱۴۰۳   |  03-04-2024

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خاکەلێوە، نرخی سکە بە تێپەڕکردنی ٤٢ ملیۆن تمەن و دۆلار بە تێپەڕکردنی ٦٣ هەزار تمەن، بەرزبوونەوەیەکی نوێیان لە ماوەیەکی کوردتدا و بۆ جارێکی تر، تۆمار کرد.
لە ماوەی یەک مانگی ڕابڕدوودا و لە کاتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم لە مانگی ڕەشەمەدا، نرخی زێڕ و دۆلار ڕێکۆردێکی نوێیان تۆمار کردووە.
جگە لە زێڕ و دۆلار، لە سەرتای ساڵی نوێ و پاش تەواوبوونی پشووە نەورۆزییەکان نرخی خانوو و ماشینیش بەرزبوونەوەیەکی بەرچاویان بە خۆیانەوە بینیوە.
بەپێی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی “دنیای ئێقتێساد” نرخی خانوە لە تاران بە شێوەی نێونجیی لە میتری ٦٦ ملیۆن تمەن بۆ میتری ٨٤ ملیۆن تمەن زیادی کردووە و بەم پێیەش کرێ ماڵ و دوکان لە ساڵی ١٤٠٣دا بەرز دەبێتەوە.
هەروەها نرخی هەموو ماشینە دروسکراوەکانی نێوخۆی ئێران لە بازاڕدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیە بینیوە.
بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخەکان لە ئێران کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، بەتایبەتی چینی کرێکار و زەحمەتکێش هەبووە و کاردانەوەی بەرچاوی لە نێوان بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە.
بە باوەڕی چاوەدێران و هەندێک لە شارەزایانی بواری ئابووری هێرشی ڕۆژی دووشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسولخانەی ڕژیم لە دەمشق، دەتوانێت یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم بەرزبوونەوە نوییەی نرخەکان لە ئێران بووبێت.
هەروەها بەشێکی دیکە لە کارناسان بەزربوونەوەی نرخی دۆلاریان بە هۆکاری سەرکیی بەرزبوونەوەی نرخەکان پاش پشووە نەورۆزییەکان زانیوە.