فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بریندار بوونی پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا
پێنجشەممە ۱۶-۰۱-۱۴۰۳   |  04-04-2024

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٠ ساڵە و خەڵکی گوندی کۆڵیژ نزیک لە سەروئاباد بە ناوی کەریم (نازناوی نادیارە) بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ لە سنووری تەتەی هەورامان بریندار بوو.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم ڕێگریان لە ئامادەبوونی هێزەکانی هاریکاری لە شوێنی بەربوونەوەی ئەم کۆڵبەرە کردووە کە مل و پشتی بریندار بووە، لە کۆتاییدا خەڵک ئەم کۆڵبەرەیان بۆ نەخۆشخانە گواستۆتەوە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خاکەلێوە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بۆ سەر کۆڵبەران لە بەرزایییەکانی سنووری کوێستانی تەتە لە سەوڵاوا، چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیبراهیم یەعقووبی، سیاوەش کاکەیی، فەرەیدوون (نازناوی نادیارە) و فواد (نازناوی نادیارە) بریندار بوون.