فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لە خواردنی زیندانی سیاسی سپێدە قولیان
پێنجشەممە ۱۶-۰۱-۱۴۰۳   |  04-04-2024

سپێدە قولیان بەندکراوی سیاسی بەندکراو لە زیندانی ئێڤینی تاران، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوە، بەنیشانەی ناڕەزایەتی سەبارەت بە دوورخستنەوەی خۆی، سەعید مەدەنی و بەندکراوانی سیاسی شاربەدەری دیکە، مانی لە خواردن گرتووە. سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی سپێدە قولیان گواستنەوەی بۆ زیندانی شوێنی نیشتەجێ‌بوونەکەیەتی.
بەپێی نامەیەک لە سپێدە قولیان کە لە مانگی سەرماوەزی پارەکەدا بڵاوکرابووەوە، سپێدە چەندین جار ئاماژەی بە بارودۆخی دوورخستنەوەی خۆی لە زیندانە جیاوازەکانی کۆماری ئیسلامیدا کردووە.
ناوبراو لەو نامەیەدا کە هەر بە نێوەرۆکی دوورخستنەوەی خۆی لە زیندانەکانی رژیم بڵاوکرابووەوە، ئاماژەی بە بارودۆخی دژواری خۆی و بنەماڵەکەی کردبوو و وتبووی کە: “ساڵانێکە شاربەدەرم. لە ماوەی ئەو ساڵانەدا بەمەبەستی لەنێو بردنی ئەو سزایە هەموو کارێکم کردووە؛ نامەنووسین، دانووستان، مشتومڕ، پەناهێنان، مانگرتن. وتوومە گیان و نانی بنەماڵەکەم لە مەترسیدایە، بۆ هەموو حەفتەیەک تێپەڕکردنی هەزاران کیلۆمەتر مەودا کارەساتە. بەڵام هەموو جارێکیش بە درێژەدانیان بە ڕەوتی دوورخستنەوەم بۆم ئاشکرا بووە کە قسەی نوێنەری ڕێکخراوی زیندانەکان لە زیندانی بووشێهر ڕاست بوو: تەنیا تەرمەکەت دەگەڕێتەوە خوزستان.”