فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەڵسووڕاوێکی مافی ژنان، سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
هەینی ۱۷-۰۱-۱۴۰۳   |  05-04-2024

هەڵسووڕاوی مافی ژنان “سارا جەهانی” بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی” سزای سێ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ زیندان و بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە گروپێک”دا دوو ساڵ و حەوت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
“سارا جەهانی” لە ڕۆژی ٢٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢ لەگەڵ ١١ ژنە هەڵسووڕاوی دیکە، بە هێرشی توندوتیژیانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستگیرکرا. ناوبراو دوای تێپەرکردنی ماوەی لێپرسینەوە لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی رەشت، دوای ٤٧ رۆژ زیندان لە رۆژی ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢ لە زیندانی لاکانی رەشت ئازاد بوو.