
دوو هاوولاتی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە چابەهار سەر بە ئۆستانی سیستان و بەلوچستان دەستبەسەر کران.
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خاکەلێوە، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی موحەمەد جاوشیری تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی گوندی سەیف ئاباد سەر بە شاری لاشار و سەعید موحەمەدی خەڵکی چابەهار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە چابەهار دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
دەستگیرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە هاوکات بوو لەگەڵ شەری چەکداری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و ئەندامانی ڕێکخراوی جەیش ئەلعەدل لە شارەکانی چابەهار کە لە ئەنجامدا زیاتر لە ٤٠ کەس لە هەردوولا کوژران و بریندار بوون.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتیە لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان لەم بارەیەوە بێ وەڵام ماوەتەوە.