درێژەی دەستبەسەرکردن و چارەنووسی نادیاری خوێندکارێکی تازەلاو
یەکشەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۳   |  07-04-2024
وەحید ئەسغەری، خوێندکارێکی تەمەن حەڤدە ساڵانی دانیشتووی شاری سەهەند، ماوەی زیاتر لە مانگێکە دەستبەسەر کراوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی ناوبراوەوە نییە. ئەم بێخەبەریە نیگەرانییەکانی بنەماڵەی وەحیدی زیاتر کردووە.
سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی وەحید، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕژیم وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی وەحید نادەنەوە.