فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی کارمەندانی دەرکراوی شیرکەتی مۆخابەراتی ئیسفەهان
سێشەممە ۱۹-۱۱-۱۴۰۰   |  08-02-2022
کۆبوونەوەی کارمەندانی دەرکراوی شیرکەتی مۆخابەراتی ئیسفەهان

ڕۆژی دوشەممە 18ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە کارمەندانی دەرکراوی شیرکەتی مۆخابەراتی شاری ئیسفەهان، لە بەرامبەر بینای مۆخابەراتی ئەو شارە، بە نیسبەت دەرکرانیان لەو شیرکەتە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە، دوابەدوای شکایەت کردنیان، لە شیرکەتی شێکسام، بە بۆنەی دواخران و پەرداخت نەکردنی حەقدەستەکانیان و ئیجرایی نەکردنی گەڵاڵەی ڕیزبەندیی پیشەی، ئەو کارەمەندانە لە سەر کارەکانیان دەرکران.