فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرش بۆ سەر کۆبوونەوەی کرێکارانی لەسەرکار دەرکراوی گروپی میللی فولاد
یەکشەممە ۱۹-۰۱-۱۴۰۳   |  07-04-2024

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی گرووپی ملی فولادی ئه‌هواز له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هێرشیان كرده‌ سه‌ریان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌و كرێكارانه‌ی شیركه‌تی فولاد كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ بێكار كراون، له‌به‌رده‌م شیركه‌ت دا به‌ هه‌ڵدانی خێوه‌ت خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت به‌ باتۆم و چۆماق هێرشیان كردۆته‌ سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه‌.