فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ڕۆژنامەنووس و چالاکێکی میدیایی لە ورمێ
دوشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۳   |  08-04-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە ڕەسووڵ گەلەبان، لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی میدیایی لە ورمێ لەلایەن پۆلیسی فەتاوە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ڕەسووڵ گەلەبان، دوای سکاڵای داواکاری گشتی و شۆڕشی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ڕووی داوە.
ڕەسوول گەلەبان، چالاکی میدیایی، خاوەن ئیمتیاز و هەروەها بەڕێوبەری پێگەی هەواڵی “ئورمیە ٢٤”ە و وەکوو پێشکەشکاری هەواڵەکانیش چالاکی دەکات.