گیانلەدەستدانی ٢٠ کەس بە هۆی هاتنی هەرەس ، لە ئەیالەتی کەنری ئەفغانستان
سێشەممە ۱۹-۱۱-۱۴۰۰   |  08-02-2022
بەپێی هەواڵی سەرچاوە هەوڵنێرییەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندان، لە کاتی هاتنی هەرەس لە ولسوالی دانگام لە ویلایەتی کەنری ئەفغانستان، ٢٠ کەس دەکەونە ژێر هەرەسەوە و گیان لە دەست دەدەن.
شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ١٥کەس لە قوربانیان، تەرمەکانیان لە ژێر هەرەسەکە ڕزگار کراوە و هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ئەوانی دیکەش بەردەوامە.
ئەمە لە کەتێکدایە کە پێشتر، هاتنی هەرەس لە ویلایەتی بەدخشان، گیانی چەند هاووڵاتی دیکەی ئەستاندبوو.