فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا و بانە
دوشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۳   |  08-04-2024

ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوە، فەردین وەیسی کۆڵبەری خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە مەودایەکی نزیکەوە کرایە ئامانج و بەسەختی بریندار کرا.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو کۆڵبەرە سینگ، سک و دەستی بە گوللەی ساچمەیی ئەو هێزانە پێکراوە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە سەلاحەددین ئەیووبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.
هەروەها، ڕۆژی هەینی ١٧ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێک بەناوبانگی ئەحەدی (نێو نادیار) خەڵکی گوندی هەورامانی تەخت سەر بە شاری سەوڵاوا، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی سنووری تەتەی هەورامان بریندار بوو و لەلایەن خەڵکی حازر لەو شوێنە و کۆڵبەرەکانی دیکەوە بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوە و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو جێگیر ڕاگەیەندراوە.