دەستبەسەرکرانی تازەلاوێک لە پیرانشار
سێشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۳   |  09-04-2024
تازەلاوێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی پیرانشار ماوەی دوو حەفتەیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوە ڕامیار محەممەدزادە، خەڵکی پیرانشار لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی دایک و باوکی دەستبەسەر کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ڕامیار زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەوبارەیەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.