ئازادی هەڵسووڕاوێکی کرێکاری لە زیندانی ئێڤین
سێشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۳   |  09-04-2024

ئارەش جەوهەری هەڵسووراوی کرێکاری دوای زیاتر لە ٣ ساڵ زیندان لە زیندانی ئێڤین ئازاد بوو.
ناوبراو لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٩دا، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی “بەڕێوەبردنی گرووپە نایاساییەکان بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات”، بە ١٠ساڵ زیندانی تەعزیری، بە تۆمەتی ” کۆبوونەوە و تەبانی” بە ٥ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری سزادرا. دواتر ئەم حوکمە بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.