فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە
سێشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۳   |  09-04-2024

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، “موسلێح جەعفەری” خەڵکی ئاوایی “ڕەمشت”ی سەر بە شاری سنە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە سنووری بازەرگان، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەواڵی گەیشتوو باس لەوە دەکات، موسلێح جەعفەری برای موسلێم جەعفەری ناسراو بە (هەڵۆ) بەندکراوی سیاسی پێشوو کە لە ئێران دەربازی بووە و لە تورکییە گیراوە، لە پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بارمتە گیراوە و بە بنەماڵەکەی راگەیاندراوە، هەتا کاتێک کە موسلێم خۆی ڕادەست نەکاتەوە، برا چکۆلەکەی ئازاد ناکرێت.