فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەقز جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا
چوارشەممە ۲۲-۰۱-۱۴۰۳   |  10-04-2024

مستەفا حەمدی، ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری خەڵکی سەقز جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارەدا دەستبەسەر کرا. ناوبراو بەهۆی چالاکییەکانی پێشینەی دەستبەسەرکرانی لە ڕابردووشدا بووە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە، مستەفا حەمدی، بەڕێوەبەری کەناڵی “پرسمان”ی سەقز لە تەلاری میلادی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی مستەفا حەمدی بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامیی” بووە و ناوبراو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
مستەفا حەمدی، ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە سەرجەم سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. لەو ماوەیە، شازدە مانگ لەو سزایە جێبەجێ دەکرێت.
شایەنی باسە کە، ناوبراو لەگەڵ چوار چالاکی میدیایی دیکە مانگی ڕەزبەری ١٣٩٩، لە دوای سکاڵای شارەوانی پێشووی سەقز بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان بانگ کرابوون و لێپرسینەوەیان لێکرابوو.