رۆژی هەینی ١٧ی خاکەلێوە، مۆحەمەد بون ٢٢سال تەمەن، خەلکی شاری پیشین سەر بە ناوچەی راسک، لەلایەن هێزە لیباس شەخسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوای هێرشەکانی جەیشولعەدل ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لە چابەهار دەستبەسەر کراون.
مۆحەمەد بون، ڕۆژێک دوای ئەو هێرشە دەستگیرکرا و سەرەڕای ئەوەی هەفتەیەک بەسەر دەستگیرکردنیدا تێپەڕیوە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە، هەوڵەکانی بنەماڵەکەشی بۆ زانینی چارەنووسی رۆلەکەیان بێ ئەنجام ماوەتەوە، و ئیدارەی ئیتلاعاتیش ڕایگەیاندووە کە “بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی رۆلەکەیان، بچنە ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران”.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە، لە بەردەستدا نییە.