بێ خەبەری لە بارودۆخی هەڵسووراوی کرێکاری ناهید خوداجو
هەینی ۲۴-۰۱-۱۴۰۳   |  12-04-2024
ناهید خوداجو هەڵسووراوی کرێکاری لە ٢ی رەشەممەی ساڵی ١٤٠٢ەوە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئێڤین، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و ئێستا لە حاڵی تێپەراندنی سزای نامرۆڤانەی زیندان دایە.
ناهید خوداجو رۆژی ١١ی گوڵانی ١٣٩٨ لە کۆبوونەوەی رۆژی جیهانی کرێکار لەبەردەم بینای مەجلس دەستبەسەر و مانگێک دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد بوو.
بەڵام دواتر لە مانگی گەلاوێژی هەمان ساڵدا، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و پیلانگێڕی” و “تێکدانی نەزمی گشتی” لە لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە شەش ساڵ زیندان و ٧٤ قامچی مەحکووم کرا، کە لە دادگای تێهەڵچوونەوە پشتڕاستکرایەوە و پێنج ساڵی ئەو سزایە بەکردەوە دەردێت.