فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستگیرکردنی مامۆستایەکی خانەنشینکراو لە گیلانغەرب
شەممە ۲۵-۰۱-۱۴۰۳   |  13-04-2024

مامۆستایەکی خانەنشینکراو و لە چالاکانی مەدەنیی خەڵکی شاری گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشان، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران سەلمان ئۆلفەتی مامۆستای خانەنشینکراوی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی گیلانغەربیان دەستگیرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستگیر کردنی ئەم مامۆستایە دوای ئەوە روویداوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر شەقام ڕاگیراوە و هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ماڵەکەیان پشکنیوە.
ئۆلفەتی مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردووش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەیەک لە دەستبەسەرگەی دامودەزگا ئەمنییەکان و زیندانی دیزڵ ئاوا لە کرماشان بەندکرابوو.