کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سەردەشت
یەکشەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۳   |  14-04-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٢١ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری گوندی “بێتوش” سەر بە شاری سەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی “مێهرداد عەبدوڵڵازادە” کوژراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهرداد عەبدوڵڵازادە خەڵکی گوندی “ماراغان” بەهۆی بەرکەوتنی گوللە لە شاخەکانەوە بەربووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.