ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوە ئاتنا فرقدانی، کارتۆنیست و چالاکی مافی منداڵانی دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکرا.
موحەممەد موقیمی، پارێزەری ئاتنا فەرقدانی لە لاپەڕەی ئیکسەکەی خۆیدا نووسیویەتی: “ئاتنا بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە، بڕیاری بارمتەدانانی قەبوڵ نەکردووە و لەئاکامدا بۆ زیندانی شاری ڕەی (قەرچەک) گواستراوەتەوە.”
شایەنی باسە کە، ئاتنا فرقدانی لە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو دوای بانگکران بۆ لقی لێپرسینەوەی خانەی دادی ناوچەی ٣٣ی تاران دەستبەسەر کرابوو.
ئاتنا فرقدانی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۳ دەستبەسەر و بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە ڕێبەر” سزای ١٢ ساڵ و ٩ مانگ دەستبەسەرکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. ئەو سزایە لەئاکامدا لە دادگای پێداچوونەوە بۆ سزای ١٨ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.