فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بڕیاری تۆلەسەندنەوەی ئیسرائیل لە وڵامی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی
دوشەممە ۲۷-۰۱-۱۴۰۳   |  15-04-2024

بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە زۆرینەی کابینەی شەڕ لەو وڵاتە بڕیاری تۆڵەسەندنەوەیان لە بەرامبەر هێرشی دڕۆنی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامی داوە، هەروەها باس لەوەش دەکرێت لەسەر کاتی ئەنجامدانی عەمەلیاتەکە و قەبارەکەی هێشتا جیاوازی بۆچوون هەیە.
ڕۆژێک دوای هێرشی دڕۆنی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامی، کاربەدەستانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە ڕایانگەیاند، کابینەی شەڕی بێنیامین نێتانیاهو، بڕیاری تۆڵەسەندنەوەیان داوە، بەڵام ئەوان لەسەر کات و قەبارەی وەڵامدانەوەکە ناکۆکن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، کابینەی پێنج کەسی، کە نتانیاهۆ، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری و بێنی گانتز، وەزیری کابینەی شەڕ دەسەڵاتی بڕیاردانیان هەیە، ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەتەوە و بڕیارە جارێکی دیکە بۆ گفتوگۆی زیاتر کۆ ببنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “تێلگراف”، وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل پلانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران داناوە. پلانەکان لە کۆبوونەوەی کابینەی شەڕدا پەسەند کراون، بەڵام ڕوون نییە کە ئایا ئیسرائیل بەنیازە دەستبەجێ هێرشەکە ئەنجام بدات، چونکە ڕۆژاوا داوای لە ئیسرائیل کردووە لەو هەنگاوە خۆی بەدوور بگرێت.