فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای زیندان و پێبژاردنی پارە بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان
سێشەممە ۲۸-۰۱-۱۴۰۳   |  16-04-2024

بەهمەن نادری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرماشان، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ڕژیم لەو شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی”، سزای ٦ مانگ زیندان و پێبژاردنی ٨ ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپاوە.
دانیشتنی دادگا بۆ پێڕاگەیشتن بە تۆمەتە پاڵدراوەکانی بەهمەن نادری، لە ٦ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری کرماشان بەڕێوە چووە.
ئەو هاووڵاتییە لە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢ لە سەروبەندی ساڵیادی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک، بە دانانی بارمتەی ۵٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد بوو.
هەروەها ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن داواکاری گشتی و شۆڕشی شاری کرماشانەوە بانگ و پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە ئازاد بوو.
بەهمەن نادری لەلایەن لقی ٤ی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی و شۆڕشی کرماشانەوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت”، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد ببوو. شایانی باسە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دانیشتنێکی تر لەسەر تۆمەتەکانی بەڕێوە دەچێت.