جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان
سێشەممە ۲۸-۰۱-۱۴۰۳   |  16-04-2024
سزای سێدارەی بەندکراوێک کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێکرا.
بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، سزای سێدارەی بەندکراوێک بەناوی ئەرسەلان هاشمی تەمەن ٣١ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان (زیندانی ئەلوەند) جێبەجێکرا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەرسەلان هاشمی خەڵکی کرماشان چوار ساڵ پێشتر دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان، بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەری ڕژیمەوە بڵاو نەکراوەتەوە.