فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێگیربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە گۆڕەپانی ئازادی (ئێقباڵ)ی سنە
چوارشەممە ۲۹-۰۱-۱۴۰۳   |  17-04-2024

بەوتەی ڕاپۆرتەکان، ئەو هێزانە بەمەبەستی سەرکوتکردنی هاووڵاتییان سەبارەت بە ڕەچاونەکردنی یاسای حیجابی زۆرەملێ لەو گۆڕەپانە جێگیر کراون.
هەر لەو پەیوەندیەدا ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوە لە شاری سنە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستیان بە لێپرسینەوە و دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان کردووە و هاوکات، ژمارەیەک لە هێزەکانیان به جل‌وبەرگی ئاسایییەوە وێنە و ڤیدیۆیان لە خەڵک تۆمار کردووە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە، ژنێکی لاو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بیانووی لەبەر چاو نەگرتنی یاسای حیجابی زۆرەملێ دەستبەسەر کراوە و هاووڵاتییەکی پیاویش کە ناڕەزایەتیی خۆی سەبارەت بەو ڕەوتە دەربڕیوە، لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە. ناوی ئەو دوو کەسە تا ئێستا نەزانراوە.