فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی سزای سێ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتیەکی خەڵکی سەقز
چوارشەممە ۲۹-۰۱-۱۴۰۳   |  17-04-2024

هاووڵاتیەکی خەڵکی سەقز کە پێشتریش دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
لەم دوایییانەدا ئەمجەد ساڵحزادە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە نیزامی کۆماری ئیسلامی” سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەپێی بە یاسای کەمکردنەوەی سزاکان، دادگای شۆڕشی سەقز سزای ئەمجەد ساڵحزادەی بۆ پێبژاردنی سەد و شەست ملیۆن ڕیاڵ گۆڕاوە و ئەو سزایە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوە بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
شایەنی باسە کە، ئەمجەد ساڵحزادە لە ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و ڕۆژێک دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو. دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی ئەو هاووڵاتیە سەرەتاکانی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو.