سزای سێدارەی پێنج بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد (وەکیل ئاباد) جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا بوو. چوار کەسیان خەڵکی مەشهەد بوون کەسێکیان خەڵکی ئەفغانستان بووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سزای سێدارەی سێ بەندکراوی خەڵکی مەشهەد بە ناوەکانی بێهروز نامدار، مستەفا عەبدی و جەواد بەیگی، لە زیندانی ناوەندیی شاری مەشهەد جێبەجێ کرا.
ماڵپەڕی حاڵ وەش لەوبارەوە ڕایگەیاندووە، ئەم سێ بەندکراوە لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی قاسم نەسروڵڵازاده خەڵکی نەیشابوور و عەلی ئەحمەدی خەڵکی ئەفغانستان ، پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوانە لە میدیا حکومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.