فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە چارەنووسی هاووڵاتیەکی خەلکی بۆکان
هەینی ۳۱-۰۱-۱۴۰۳   |  19-04-2024

“موسا جەلیلیان”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا،
چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “موسا جەلیلیان”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەشت ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە چارەنووسی نادیارە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە بۆکان گوازرابویەوە.
ئەم هاووڵاتیە لە زیندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە توندی لێی دراوە و ئەشکەنجەدراوە و لە بوونی پارێزەر بێبەش بووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتیە، لەبەردەستدا نییە.