فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ١٤ هاووڵاتی خەڵکی ئەفغانستان لە ماوەی کەمتر لە ٤ مانگدا
یەکشەممە ۰۲-۰۲-۱۴۰۳   |  21-04-2024

بە جێبەجێکرانی سزای سیدارەی پێنج بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لە زیندانەکانی مەشهەد و تەورێز، ژمارەی بەندکراوانی لە سێدارەدراوی خەڵکی ئەفغانستان کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤وە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە دراون، گەیشتە ١٤ کەس.
بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، سزای سێدارەی ٤ بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوەکانی زەمان تاهیری، سەلام تاهیری، ئیبراهیم نوورزێهی و غوڵام قادرسامانی لە زیندانی ناوەندیی مەشهەد (وەکیل ئاوا) جێبەجێکرا.
ئەو چوار بەندکراوە کە دوو کەسیان بران، پێنج ساڵ پێشتر دەستبەسەر کرابوون و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن دادگای شۆڕشی مەشهەد سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
هەواڵی لە سێدارەدرانی ئەو چوار بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەلایەن میدیا حکومەتییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی ئەفغانستان بەناوی وەلیوڵڵا بەخت ئاوەر تەمەن ٣٣ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کراوە. ناوبراو سێ ساڵ پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.