خۆپیشاندان دژبە گرانبوونی نرخی کارەبا لە تورکییە
چوارشەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۰   |  09-02-2022
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرین لە خەڵکی تورکییە و خاوەن پیشەکان لە ناڕەزایەتی بە چوونەسەرەوەی بەردەوامی نرخی کارەبا لە شارە جۆراوجۆرەکانی تورکییە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی سەرشەقام دژبە نرخی کارەبا لە تورکییە لە چوارەمی مانگی فێوریەوە دەستی پێکرد.
لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە ماڵیاتی کارەبا تا ١٢٥ لەسەد چووەتە سەرێ.
ئەگەرچی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکییە بەڵێنیان داوە کە نرخەکان دێننەوە خوارێ و کۆنتڕۆڵی دەکەن بەڵام هەتا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لەم بوارەدا ڕووی نەداوە.