کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی جەهادی كه‌شاوه‌رزی سه‌رانسه‌ری ئێران له تاران
سێشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۳   |  23-04-2024

ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گوڵان، كرێكاران و كارمه‌ندانی شاغڵ له ڕێكخراوی جەهادی كه‌شاوه‌رزی سه‌رانسه‌ری ئێران له شاری تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی خواستەکانیان بوون.
كرێكاران و كارمه‌ندانی جەهادی كه‌شاوه‌رزی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاکانیان، هاوسانسازی حهقدهستەکان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ئاسانكاری لە بواری خانه‌نشینی، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مه‌سكه‌ن، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و گۆڕانی بارودۆخی پیشه‌ییان بوون.