کۆبوونەوەی ناڕەزایی هاووڵاتیانی بەندەر عەباس دوای کوشتنی لاوێک
سێشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۳   |  23-04-2024
دوابەدوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە ئۆتۆمبێلی لاوێک بە ناوی ئەمیرمۆحەمەد چەترسەحەر کە بووە هۆی کوژرانی ناوبراو، رۆژی سێشەممە ٤ی گوڵان خەلکی نارازی و وەگیان هاتوو لە نارەزایەتی بەم کردەوە وەحشیانەیەی هێزەکانی ڕژیم لە بەرانبەر فەرمانداری بەندەرعەباس کۆبوونەوە و دروشمی ناڕەزایەتییان بەرز کردەوە.
شایانی باسە کە هێزەکانی کەلانتەری ١٢ی تازیان ئەمیر مۆحەمەدیان داوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و کوشتووە.