فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌جریش
پێنجشەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۳   |  25-04-2024

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی مانگی گوڵان، ٤٠ كه‌س له‌ په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌جریشی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی نالەباری پیشه‌یی و بەڕێچوونیان نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی به‌ كۆمه‌ڵیان واژۆ كرد.
په‌ره‌ستارانی ناڕازی له‌ نامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌ بارودۆخی خراپی پیشه‌یی و بەرێچوونی خۆیان كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌ گوێی به‌رپرسانی ڕژیم گه‌یاندووه‌، به‌ڵام هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون. په‌ره‌ستاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیزافه‌كاری و ساعه‌تی كار بوون.