بەردەوامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له شووش
شەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۳   |  27-04-2024

ڕۆژی شه‌ممه ٨ی گوڵان، كرێكارانی كارخانه‌ی كاغه‌زسازی پارس له شووش بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان دەستیاندایە كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بەدوای گەڕانەوە سەر کاری نزیکەی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی بێكاركراوی ئەم کارخانەیە، هەتا ئێستا داخوازی ئەم كرێكارانە جێبه‌جێ نه‌كراوە و ئەمڕۆش بە درێژەدان به كۆبوونهوهکانیان، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، بردنەسەرێی ئاستی حهقدهستەکان، دابینکردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و چاكسازی له ژیان و گوزەرانیان بوون.