هاووڵاتییەکی دیکە لە سەقز دەستبەسەر کرا
چوارشەممە ۲۰-۱۱-۱۴۰۰   |  09-02-2022
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز هاووڵاتییەکیان بە ناوی”کاوە ڕەشیدزادە” تەمەن ٣٢ ساڵ دەستبەسەر کرد.
کاوە ڕەشیدزادە لە کاتی کار لە دووکانەکەیدا بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و هەمان ڕۆژ بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراوی کاوە ڕەشیدزادە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.