بەڕێوەچوونی لانیکەم ١٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۳   |  30-04-2024
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گوڵان، لانیکەم ١٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، ئەهواز، تەورێز، ئیسفەهان، ئەردەبیل، شاری کورد، قوروە، کرماشان، ڕەشت، برووجێرد، زەنجان، خۆرەم ئاباد، هەمەدان، ورمێ و سنە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی کارخانەی کاغەزپارس و ژمارەیەک لە کرێکارانی کارخانەی سیمانی بۆجنوورد، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسان بە پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی. لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک لە خاوەن کامیۆنەکان لە ئێرانشار و ژمارەیەک لە کرێکارانی پڕۆژەی هەڵکەندی “بی بی حەکیمە” لە ئەهواز دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.