فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەری لاو لە سنووری نەوسوود
سێشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۳   |  30-04-2024

بەپێ ڕاپۆرتەکان، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ٩ی گوڵان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود، دوو منداڵی کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوەکانی “پارسا حسێنی”، خەڵکی گوندی”بلەبەزان” و سەهەند (ناوبانگ نادیار) خەڵکی گوندی “دڕەبەیان” سەر بە شاری پاوە بە سەختی بریندار بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پارسا حسێنی لە بەشی پشت و کڵۆک بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پاوە گواستراوەتەوە و باری تەندرووستیی ئەو دوو منداڵە کۆڵبەرە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.