فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکرانی ژمارەیەک لە ماموستایانی شاری سنە لە لایەن ئیتلاعاتی ئەمشارە
چوارشەممە ۱۲-۰۲-۱۴۰۳   |  01-05-2024

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی مامۆستا، ژمارەیەک لە مامۆستایانی شاری سنە کە تا ئیستا ناسناوی هەشت کەسیان بەناوەکانی “ڕەزا شەریفە”، “فاتمە  زەندکەریمی”، “بەها مەلەکی”، “سەلام شافعی”، “فەرهاد مەوالی”، “ساڵح ساڵحنیا”، “مستەفا سەربازان” و “جەبار پاکزاد” ئاشکرا کراوە لە لایەن بەشی هەواڵگریی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراون.
بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری بانگکرانی ئەو هاووڵاتییانە تا ئێستا ڕوون نەکراوەتەوە و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژی مامۆستادا بووبێت. شایەنی باسە، ساڵی ڕابردوو ڕەزا شەریفە بۆ ماوەی ٢٩ ڕۆژ، بەها مەلەکی یەک حەفتە و هەروەها جەبار پاکزاد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و جەبار پاکزاد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی بانگکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو مامۆستایانە و هەروەها چارەنووسیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.