گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی بەهۆی بۆردوومان کردنی درۆنەکانی تورکییە
پێنجشەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۳   |  02-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئەحمەد حەیدەری” و “ڕەسووڵ یوونسی” خەڵكی مەهاباد، بە هۆی هێرشی درۆنەکانی حکوومەتی تورکییە لە سنووری نێوان ئێران و عێراق گیانیان لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕۆژی ١٠ی گوڵان، بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهاری سەردانی بەرزاییەکانی شنۆ و هەرێمی کوردستانی عێراقیان کردووە و لەوێ کەتوونەتە بەر هێرشی پەهبادیی حکوومەتی تورکییە. شایانی باسە، هێزە خەڵکی ناوچه که پاش دۆزینەوەی تەرمی ئه و دوو هاووڵاتییە کە گیای کۆکراوی بەهارییان لەلا بووە، تەرمەکانیان بۆ شنۆ ڕاگواستوون.