ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان، موعەلیمانی شاغڵ و خانەنشین کراو لە زۆربەی شارەکانی ئێران، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، موعەلیمانی ناڕازی لە شارەکانی، سەقز، هەرسین، ئیسلام ئابادی غەرب، ئەلیگودەرز، مەریوان، خۆمەینی شار، قەزوێن، گیلان، ڕەشت، ئەنزەلی، لاهیجان، فوومەن، زاهیدان، ڕوودبار و یاسووج، لە بەرامبەر ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەم شارانە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە ڕێگەی بە دەستەوەگرتنی پلاکارد و وتنەوەی درووشی ئێعتڕازی، خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانە، هێزەکانی پۆلیس لە چەندین شار هێرشیان کردووەتە سەر ناڕازییان، کە لەگەڵ خۆڕاگری موعەلیمانی ناڕازی بەرەوڕوو بوونەتەوە و ناڕازییان، بە بێ گرینگی دان بە هێزەکانی پۆلیس درێژەیان بە کۆبوونەوەکیان داوە.