فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ژنان قوربانیانی سەرەکی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و حەماس
یەکشەممە ۱۶-۰۲-۱۴۰۳   |  05-05-2024

ژنان و منداڵان قوربانیانی یەکەمی شەڕی نێوان حەماس و ئیسڕائیلن، بە جۆرێک، لە کۆی ٣٥ هەزار و ٥٠٠ قوربانی غەززە، نزیکەی ٢٥ هەزاریان ژنان و منداڵانن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢١٢ ڕۆژ بەسەر دەستپێکی شەڕی ئیسرائیل و حەماس تێدەپەڕێت و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیش لە هەڵکشاندایە. ئامارەکان دەری دەخەن، ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیانی شەڕەکە ژنان و منداڵانن. هاوکات ئاژانسی ئۆنروا، شەڕی غەززە بە جەنگی دژ بە ژنان ناو دەبات و دەڵێت، “دایک و کۆرپەکان سووتماکی شەڕەکەن”. لە کۆی ٣٥ هەزار و ٥٣٥ کوژراو، ١٤ هەزار و ٩٤٤ هەزاریان منداڵن و ٩ هەزار و ٨٤٩ لەوانەش ژنانن. ئاژانسەکە ئاماژە بەوەش دەدات، ڕۆژانە ٣٧ منداڵ لە غەززە بێ دایک دەبن. شەڕ لە کەرتی غەززە، پێی ناوەتە مانگی حەوتەمەوە، زیانە گیانی و ماددیەکانیش تادێت زیاتر دەبن، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، غەززە بە جۆرێک وێران بووە کە بنیاتنانەوەی کەرتی غەززە ٤٠ بۆ ٥٠ ملیارد دۆلاری تێ دەچێت.