کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ئیجتماعی لە تاران، شووش، کرماشان
یەکشەممە ۱۶-۰۲-۱۴۰۳   |  05-05-2024
ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گوڵان، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، تاران و کرماشان، بۆ جارێکی دیکە و بەپێی ڕەواڵی هەموو هەفتەیەک، دەستیاندایە کۆبوونەوە و لە شەقامەکان ڕێپێوانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی تەئمین ئیجتماعی، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی بە ناوەڕۆکی “حیجاب حیجاب شوعاریانە، درۆ و دزی کاریانە” و “تەنیا لەسەر شەقامەکان، وەدی دێت مافەکانمان”، لەئاست دانی لانیکەمی حەقدەستەکان، هەژاری، گرانی، گەندەڵی، ئاوسان و هەڵاواردن و نایەکسانی، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.