دووهەمین ڕۆژی کۆبووونەوەی ناڕەزایەتیی خاوەن کامیۆنەکان لە شیراز
دوشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۳   |  06-05-2024
کۆمەڵێک لە خاوەن کامیۆنەکان لە شیراز، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵان، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کامیۆندارانی ناڕازی لەئاست کەم کرانەوەی بەشی سووتەمەنیەکانیان، سزادرانیان لە لایەن شارەداریی و چوونەسەرەوەێ کرایەکان، دەستیانداوەتە کوبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیانن.