کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۲۱-۰۲-۱۴۰۳   |  10-05-2024
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان، هێزەکانی سپای پاسداران کە لە سنووری سەردەشت جێگیرکراون، بە چەکی دۆشکا تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی سالار ئەحمەدی دەستبەجێ کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار ئەحمەدی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی (نەڵاس) سەر بە شارۆچکەی ڕەبەت لە سەردەشت و تا ئێستا تەرمەکەی بۆ سەردەشت نەگەڕێندراوەتەوە. بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە سەرەتایی مانگی مەی تا ئێستا (ماوەی ٩ ڕۆژ) لانیکەم پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە، سەقز و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژراون.