دەستبەسەر کرانی سوهەیب ئێقباڵی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
شەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۳   |  11-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان، سوهەیب ئیقباڵی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی پاوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کرماشان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئیقباڵی، ناوبراو دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە لە سێرێیانی قازانچی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرش کراوەتە سەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەست نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ ئاکامێکی نەبووە.