فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونەسەرەوەی ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە سایین قەڵا
شەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۳   |  11-05-2024

بە دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی دیکە لە گوندی “قۆزلووی هەوشار” سەر بە سایین قەڵا، بە ناوەکانی “عەلی شیری، سالار بەیگی و ناسر مۆرادی” ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لەم شارەدا کە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەر کرابوون، گەیشتە ٧ کەس.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیک ١٠ ئۆتۆمبێل لە هێزە چەکدارەکان کە زیاتر لە ٥٠ کەس بوون، کاتژمێر ٦ی بەیانی گوندی قۆزلووی هەوشاریان گەمارۆ داوە و بە درووشم دانی “نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیل” هێرشیان کردە سەر ماڵی خەڵک و ئەم سێ هاووڵاتییەیان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و درانە بەر لێدان و کوتان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستون.