فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن لەخواردنی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی ناوەندی شنۆ
شەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۳   |  11-05-2024

کاروان شاهی‌پەروانە، بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندی شنۆ بەنیشانەی ناڕەزایەتیی سەبارەت بە بەردەوامیی ناڕوونی چارەنووسی و پێڕانەگەیشتن بە پەروەندەکەی لە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵانەوە، لەم زیندانە مانی لە خواردن گرتووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو بەندکراوە سیاسییە، کاروان شاهی‌پەروانە کە ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی گوڵان، لەپێنجەمین ڕۆژی مانگرتنەکەی خۆیدا بەسەر دەبات، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی،  دۆسیەسازی و ڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی مانی لە خواردن گرتووە. کاروان شاهی‌پەروانە، لاوی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شنۆ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنی ورمێ گواسترایەوە. شایانی باسە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا بەشێوەی جۆراوجۆر و بەردەوام لەژێر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیدا بووە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لەگەڵ شەش کەسی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی شاری شنۆ بە موحاربە تۆمەتبار کران و دوای ١٨ مانگ، لە دوایین دانیشتنی دادگاییکردن لە لقی سێی دادگای شۆڕشی ورمێ لە تۆمەتی “موحاربە” بێبەری کران.