فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی زیاتر لە ١٤٠ ڕۆژنامەنووس بەهۆی شەڕی غەززە
شەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۳   |  11-05-2024

ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵان، نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی غەززە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لەدەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ١٤٣ ڕۆژنامەنووس ڵە غەززە کوژراون.
نووسینگەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ شەممە “بەها عەکاشە” وێنەگری تۆڕی ئەقسا، لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵەکانی لەماڵەکەی خۆیدا لە کەمپێکی جیبالیە لە باکووری کەرتی غەززە، کەوتە بەر بۆمبارانی هێزەکانی ئیسرائیل و هەموویان کوژران. بەگوێرەی بەیاننامەی پێشووتر کە لە کۆتاییەکانی مانگی ئاوریل بڵاوکرایەوە، ژمارەی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان ١٤٢ کەس بوون. هاوکات ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “زۆر نیگەرانن لە ڕاپۆرتەکانی دۆزینەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە نەخۆشخانەکانی ناسر و شیفا لە غەززە و دەوروبەری، کە سەدان تەرمیان تێدا دۆزراوەتەوە، بەو هۆیەوە داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و خێرا  لەو کۆمەڵکوژیانە دەکەین.