خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەسی لە مۆعەلیمانی تورکییە
شەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۳   |  11-05-2024
ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵان، بە دەیان هەزار کەس لە مۆعەلیمانی تورکییە، لەدژی کوژرانی مۆعەلیمێک لەم وڵاتە، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەدوای کوژرانی بەڕێوەبەری خوێندنگایەکی دواناوەندی لە شاری ئیستانبۆل بەدەستی خوێندکارێک، ١٠٠ هەزار کەس لە مۆعەلیمانی تورکییە دژی ئەم کردەوەیە لە سەرتاسەری شارەکانی تورکییە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. شایانی باسە، زۆربەی خوێندنگاکانی تورکییە بەهۆی خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مۆعەلیمان تەعتیل بوو.