فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پەیمانکارانی پڕۆژەکانی شارەداری مەشهەد
پێنجشەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۰   |  10-02-2022

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە پەیمانکارانی پڕۆژەکانی شارەداری مەشهەد، لە ناڕەزایەتی بە پەرداخت نەکرانی حەقدەستەکانیان و هەروەها شێوەی ئیجرایی کردنی کومیسیونی ماددەی ٢٤، لە بەرامبەر بینای پارێزگاری ئەو شارە کۆبوونەوە.

ئەمەلە کاتێکدایە کە ئەو پەیمانکارانە، لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا لە بەرامبەر بینای شارەداری مەشهەد کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردبوو، و شارەداری بەڵێنی جێبەجێ کردنی داخوازیەکانیانی دابوو، بەڵام لەو کاتەوە هەتا ئێستا بەڵێنەکانی شاردەاری هیچیان بە کردەوە دەرنەهاتووە.