فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۳   |  13-05-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گوڵان، لانیکەم ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شووش ئەهواز، تاران، ئەراک و کرماشان، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی پیشەسازی پۆڵا لە شارەکانی ئیسفەهان، تاران، دامغان، شاهروود و قائێمشار، ژمارەیەک لە ماڵبەتاڵانچووانی بازاڕی فارکس لە تاران و کۆمەڵێک لە دەستفرۆشانی مەیدانی تەڕەبار لە سنە، بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شارستانی سەرباز، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداری ئەمشارە و کۆمەڵێک لە ناڕازییان لە مێحوەری جادەی جابووز بۆ بەردسکەن، دەستیاندایە کۆبوونەوە.